بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی: لهبارهی قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدات
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پلانمان هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی خەڵک و پڕۆژەمان داوەتە وەزارەتی تەندروستی.
دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەرەی تایبەتی خۆی ئاماژمەی بەوەکردووە، بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئێستای هاوڵاتیان، پرژەیەکمان داوەتە وەزارەتی تەندروستی، کە بە سێ قۆناغ قەدەغەی هاتووچۆ ئاسایی بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی جێبەجێکردنەکەی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ١٥ هەزار و ٨٨٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون.