نووسەرێكی دیاری سلێمانی: كورد ناگەرێتەوە بەغدا و بەرەو سەربەخۆی دەروات

خواكوڕك
 
رامیار مەحمود شیكەرەوەی سیاسی و نووسەری دیاری شاری سلێمانی رایدەگەینێت، کورد پێویسته‌ هه‌نگاوی سیاسی دیکه‌ بنێتو، ده‌شڵێت “کورد ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵی تاقی کردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ هه‌نگاوی سیاسی تر بنێت، به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، نه‌وه‌کو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌”، رامیار لای وایه‌ بۆچوون و فشاره‌کانی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاته‌کانمان راده‌ستی به‌غداد بکه‌ین، بۆچونێکی نادروسته‌، “راده‌ست کردنی خۆمان به‌ به‌غداد، هیچ گرنتییه‌کی نییه‌، عێراق ئه‌گه‌ری دابه‌ش بوونی هه‌یه‌.”
 
لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریكا رامیار محمود دەلێت بارودۆخی سیاسی عێڕاق ئه‌وه‌نده‌ ئاڵۆز بووه،‌ به‌ وته‌ی شیکه‌ره‌وه‌ سیاسییه‌کان، ئاسته‌مه‌ بتوانی شیکارێکی جێگیری بۆ بکه‌یت، به‌ تایبه‌تی تا دێت ئه‌و شه‌ڕه‌ ئه‌زه‌لییه‌ی شیعه‌و سونه‌ له‌ ئه‌وجی قووڵ بونه‌وه‌دایه‌و له‌ عێراق به‌ریه‌ک که‌وتنه‌که‌ی ده‌کرێت، له‌و لاشه‌وه‌ شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییش دێته‌ پێشه‌وه‌ که‌ له‌ دوای نه‌مانی داعش ره‌نگه‌ کوردیش بڕیارێکی سیاسی تر بدات، له‌ وه‌شدا عه‌ره‌بی عێڕاق پێده‌چێت له‌ دژی بوه‌ستنه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای وڵاتانی ناوچه‌که‌.
 
هەروەها محمود ده‌ڵێت “هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کۆکن له‌سه‌ر بوون به‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام گرفته‌ سیاسییه‌ نێو خۆییه‌کانی ناو هه‌رێم پێویستی به‌ چاره‌سه‌رییه‌، ئێستا کورد پێگه‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربازی له‌ ناوچه‌که‌ هه‌یه‌، گۆڕانکاری سیاسی ته‌نها له‌ پایته‌خته‌کانی ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدادو تارانه‌وه‌ نییه‌، کوردیش پایته‌ختی سیاسی هه‌یه‌ و له‌ هاوکێشه‌که‌دا کوردیش ژماره‌یه‌که‌.”
Back to top button