مەزلووم كۆبانێ : نێچیرڤان بارزانی پزیشكی پسپۆری بۆ رەوانەكردین
دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا مەزلووم كۆبانێ سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد كە پزیشكی پسپۆری رەوانەی رۆژئاوایی كوردستان كردووە”.
هەر لە لێدوانێكی دا مەزلووم كۆبانێ زۆر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ ئەوەی پزیشکی پسپۆڕی بۆ رەوانەکردوون و دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی زۆر بە خێرایی بە دەنگ داواکارییەکەمانەوە هات و هەروەها دەشلێـ”نێچیرڤان بارزانی هەوڵدەدات هاوکاری زیاترمان بکات لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا”.
مەزلووم كۆبانێ لە تویتێكی دا لە تۆری كۆمەلایەتی تویتەر رایگەیاندووە، كە لەگەڵ داواكاریمان بۆ هاوكاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوكاری كردین و پزیشكی پسپۆری ناردووە بۆ رۆژئاوایی كوردستان”.
فهرماندهی هێزهكانی سوریای دیموكراتی ئاماژهی بهوهش كردووه، سهرۆكی ههرێمی كوردستان وهڵامێكی خێرا و جوامێرانهی داواكاری ئێمهی بۆ ناردنی پسپۆرانی پزیشكی بۆ بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا داوهتهوه و ههروهها ههوڵهكانی بۆ ناردنی ئامێری دەستنیشانكردنی كۆرۆنا و تیكی فەحسەكانی ناردووە و بەردەوامیشە”.