ئەمەریكا سیسته‌می دژە مووشەكی پاتریۆتی لە هەولێر و بەغدا جێگیر كرد

 

بەرپرسانی باڵای ئەمریکا رایانگەیاند، لە ئێستادا دەستیانکردوە بە چالاککردنی سیستەمی دژەموشەکی “پاتریۆت” بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان و بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە هەر هێرشێکی موشەکی.

چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئاژانی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس-یان راگەیاند، بە كردەیی ئەمەریكا سیستمی بەرگری دژە مووشەكی ئاسمانی پاتریۆتیان لە بنكە سەربازییەكانی عێراق كە سەربازانی ئەمەریكی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی لێیە، لە هەولێر و بنكەی سەربازی عەین ئەسەدی نزیك بەغدا جێگیر كردووە.

ئەو بەرپرسە ئەمەریكییانەی كە قسەیان بۆ ئاژانسە كردووە بەو مەرجەی ناوەكانیان ئاشكرا نەكرێت، هێما بۆ جێگیركردنی سیستمێكی تری بەرگری مەوداكورتیش دەكەن لە سەربازگەی تاجی لە باكوری بەغدا، بەمەش سێ سیستمی بەرگری دژە مووشەكیان لە عێراق داناوە.

 

 

 

Back to top button