کەشناسی هه‌رێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

بەرێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ سلێمانى و دهۆكیش ئه‌گه‌رى بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه‌ هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

 

Back to top button