یەكێتی و ڕێوی و دەسەڵات

دەگێڕنەوە ڕێویەك ویستویەتی لاسایی قازێك بكاتەوە بەڵام دواتر ڕۆیشتنی خۆیشی بیرچۆتەوە.

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا یەكێتی نیشتمانی بەشدارێكی كارای حكومەتی ھەرێمەو خۆی بە شۆڕسواری ڕۆژگارە ڕۆشنەكانی حكومڕانی كوردستان دەناسێنێت بەڵام لە كاتە ھەستیارو ڕۆژە تاریكەكان خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوەو لەو حكومەتە كە خۆی لە تەواوی جومگەكانی بەشدارە سەنگەر دەگرێت و دەبێتە ئۆپۆزسیۆنێك تاسەر ئێسك تیژوو توند بەشێوەیەك كە بە چەشنی ڕێویەكە خۆیشی نازانێت وەك قاز بڕوات یان وەك ڕێوی

یەكێتی كە بەردەوام لە دۆخی گەرمی سەروەختی ھەڵبژاردن كات دەگوزەرێنێت بە جۆرێك خۆی ھیلاك كردووە كە لە لایەك مەوقیفی سیاسی ونەو لە لایەك متمانەی لای ھێزەكانی دیكە نەماوەو ماندوو بونەكەیشی بە دەردی ماندوو بونی ڕێویەكە چووە

ئاخر گەر متمانەی پێ كرابا ھێزێكی وەك بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرو بەندی پێكھێنانی كابینەی ئێستا بۆ جارێك ئامادە دەبوو ڕاستەوخۆ دیالۆگی لەگەڵ بكات لەسەر ئاستی پارتەكانی بەشەكانی دیكەی كوردستان یەكێتی لە ھەمان دۆخدایە،دۆخی بێ متمانەی و فرسەت لێھێنان،ئەوەش گەر بە وردی لە كارو چالاكیەكانی پارتەكانی نزیك لە پەكەكە بڕوانین ھەستی پێ دەكەین،ڕۆژگارێك یەكێتی دەرفەتی جموجۆڵ و چالاكیەكانی پێدان و دواتر كار گەیشت بە سەركوتكردن و ئاسانكاری بۆ تیرۆر كردنی كادرو گەریلاكانیان لە قەزای دوكان و چیای ئەزمەڕ

ھاوكات دواین كاری یەكێتی كە بوویە مایەی بێ متمانەیی ئەو حیزبە لە ڕۆژھەڵات،بەدەستەوەدانی كادری حیزبێكی ڕۆژھەڵاتی كوردستانە بە دەسەڵاتدارانی ئێران كە جگە لە یەكێتی ھەموو كورد دەزانن ئەو كارە خیانەت و بێ مۆڕاڵی و ھەڵپەڕینی ھەندێك لە سەركردەكانی ئەو ھێزەیە بە جلی كوردیەوە لەبەردەم عەبای ڕەشی ئەوانەی ھەزاران ڕۆڵەی ڕۆژھەڵاتیان كردووە بە پەتی سێدارەوە.

 

Back to top button