ده‌زگایی میدیایی “خواكوڕك” ناوی ئه‌و شوێنانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی له‌ سلێمانی بڕیاری كردنه‌وه‌یان ده‌درێت

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 12ی نیسانی 2020، له‌ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی چه‌ند دوكان و شوێنێك رێگه‌ به‌كردنه‌وه‌یان ده‌درێت له‌ ژێر رێنماییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌،

به‌گوێڕه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) له‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌، بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌كرێته‌وه‌ و كارئاسانی بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌و ئیشوكاری هاوڵاتییان ده‌كرێت.

جگه‌ له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان  له‌ سبه‌ینێوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئه‌ شوێنای خواره‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌،

دوکانی کارەبای

دوکانی ماسی برژاندن(دیلیڤەری)

چێشخانەکان (دلیڤەری)

دوکانی ئتوو

بازاری دراو

بانقە ئەھلییەکان (لەھەفتەیەکدا سێ ڕۆژ)

دەلاك

دوکانی مۆبایل

دوکانی سەتەلایت سیانە

خزمەتگوزاری چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، له‌ 12ی ئازاری 2020، به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرنا، سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕ و سه‌رتاشخانه‌و ئارایشتگاكان داخران.

Back to top button