مالكی له تاران: هیچ پرۆژه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتوو نابێت

خواكوڕك
ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 3/1/2017 له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران، نوری مالكی رایگه‌یاند، دوای داعش به‌رده‌وام ده‌بین له‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه له‌عێراق و ده‌یانه‌وێت سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌مان له‌ده‌ست بێننه‌ده‌ر.
نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌رله‌مانی عێراق له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم رایگه‌یاند، “هیچ گره‌نتیه‌ك نیه دوای داعش فیتنه‌یه‌كی دیكه له عێراق سه‌رهه‌ڵنه‌دات”.
پێشتر میدیاكانی نزیك مالكی بڵاویان كردۆته‌وه كه ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بریتیه‌له قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌هێزكردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی، به‌تایبه‌ت دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی، و پرسی ناردنی ئه‌و هێزانه بۆناو خاكی سوریا.
له دیداره‌كه‌دا مالكی ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، “كه به‌هاوكاری دۆستانمان رێگه‌ناده‌ین هیچ پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌كی ده‌ره‌كی له عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت و هه‌مووانیش ده‌بینن چۆن گرفت دوای گرفت رووبه‌وڕوویان ده‌بینه‌وه”.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه 1/1/2017 راگەیاندنەكانی نزیك لە نوری مالكی بڵاویان كردەوە كە نوری مالیكی سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو كوماری ئیسلامی ئێران گه‌شت ده‌كات، چاوی ده‌كه‌وێت به هه‌ریه‌كه له رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئێران.