لە حەمرینەوە تاوەکوو سووریا بەدەست داعشەوە یەو خەریکی مەشقی سەر بازین
جەعفەر شیخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات و دەڵێت ئێستا داعش لە جاران بەهێزترە .
لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات هاوکات کە هێزەکانی داعش لە سنوورەکانی حەمرینەوە تاکوو سووریایان لە بەردەست دایەو مەشقی سەربازیش دەکەن ، لە رووی چەک و چۆلیشەووە ، چەکی پێشکەوتووتریان ئێستا لە بەر دەست دایە وتەنانەت چەکی شەو بین و دووربڕیان لە بەر دەستە .
جەعفەر شێخ مستەفا پەی وایە داعش ئەگەر لە ئێستادا شارەکانی لە بەر دەست دا نییە ، بەڵام هەموو ناوچەکان و گووندەکانی ئەو سنووارنەی لە بەردەستە و بنکەو بارەگاکانیان خەریکی ڕاهێنانی سەربازین .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا جەعفەرشێخ مستەفا حاماژە بەوە دەکات کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە ناوچەکانی مادەی ١٤٠ هۆکارێکی سەرەکی بوون بۆ بەهێز بوونەوەی هێزەکانی داعش و گەڕانەەوەیان بۆ ئەو ناوچانە ، چونکە ئەو بۆشاییە ئەمنییە بە هێزەعێراقیەکان پڕ نەکرایەوە .