بڕیارێكی لە ناكاوی ‎بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق نرخی دولار بەرز ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

‎بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 158 ملیۆن‌ و 599 هه‌زار و 94 دۆلاری‌ به‌ بازاره‌كانی ناوه‌خۆ فرۆشتووه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ 163 ملیۆن‌ و 754 هه‌زار و 581 دۆلاری‌ خسته‌بازاڕه‌وه‌.

‎پرۆسه‌ی‌ ئەنجاندانی فرۆشتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌به‌شداری‌ 34 بانك‌ و 16 كۆمپانیای‌ تایبه‌ت به‌هه‌واڵه‌كردنی‌ دراو ئه‌نجامدراوه‌ و نرخی‌ هه‌ر دۆلارێكیش به‌ 1182 دیناری‌ عیراقی‌ دیاریكراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌دوێنێ‌ نزیكه‌ی‌ پێنج ملیۆن دۆلار كه‌میكردووه‌.

‎رۆژانه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق پاڵپشت به‌ پێداویستی ناوخۆ و نرخی نەوت و بەھای دولار بڕی‌ ئه‌و دۆلاره‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ زیادكردن ده‌یفرۆشێته‌ بانكه‌كانی‌ عیراق، له‌گه‌ڵ خشته‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ناوی‌ ئه‌و بانكانه‌ كە بەشدارن لە پرۆسەی خستنەبازار و كارپێكردنی دراو.

Back to top button