لێکۆڵینەوەیەک دەری خستووە ، ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ٤ مەتر دەتوانێت لە ناوکەشدا بڵاو بێتەوە .

 

 

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا کە لە ناو نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە چین ئەنجام دراوە دەرکەوتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ٤ مەتر دەتوانێت لە ناو کەشدا خۆی  بڵاو کاتەوە ، واتە دووبەرابەر لەو مەودایەی پێشتر زانیاری لە سەر درابوو .

 

ئەو زانیارییانە کەلە گۆڤاری«Emerging Infectious Diseases»  ئەمریکی بڵاو کراوەتەوە ، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانی پزیشکی چییننە ، بەڵام هاوکات شارەزایانی ئەمریکی ئەو لێکۆڵینەوە ڕەت دەکەنەوەو پێیان  وایە ڤایرۆسی پۆرۆتینی قورس وەک کۆرۆنا ئەو تواناییەی نییەو چینییەکان بەردەوامن لە چەواشەکاری زانستی

Back to top button