وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاو ئاویەکان ڕاگهیاندراوێکی بڵاو کردەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی کشت و کاڵ و چاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە ئەو کێشەو گرفتانە دەکات کە لە ئێستادا رووبەڕووی پرۆژە کشتو کاڵییەکان بوونەتەوە .
لەو ڕاگەیاندراوەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە دەنووسێت ،”لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەواممان بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی پرۆژە كشتوكاڵییەكانمان دەبنەوە، بە تایبەت خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان، بە سوپاسەوە دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیار درا بە ڕەچاوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی، رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دوای ئەوەی لەپێداویستیی بازاڕی ناوخۆییمان زیاد دەبێت، ئەمەش بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی خاوەن كێڵگەكان و پاڵپشتیكردنیان وەك بنەمایەكی گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاند
هاوکات باس لەوە کراوە ، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كار ئاسانی دەكەن بۆ خاوەن پڕۆژەكان بۆ بەرهەم هێنانی زیاتر “.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا “بەناوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی تایبەتی وەزیری ناوخۆ و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان کراوە بۆ ئەوەی بەردەوام لە گەڵیان هەماهەنگی کراوە لە ڕایی کردنی کارەکاندا “.