١١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 11 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری ئەو پارێزگایە بە تەواوی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەری گشتی توندروستیی هەولێر:

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٥۲) کەس.
  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە.

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمد فاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۱۲ی نیسانی ۲٠۲٠

Back to top button