د. تێدرۆس ئادهانۆم: وڵاتان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگرن كاره‌سات ده‌قه‌ومێت


دوای ئه‌وه‌ی چین وه‌ك یه‌كه‌م وڵات كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه‌، دوای كۆنتڕۆلكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ شای وه‌هان هه‌ڵبگرێت، هاوكات ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووش بووان و گیان له‌ ده‌ستدانی تێدا تۆماركرا، بڕیاریاندا كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تێدا هه‌لبگیرێت، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدات لەبارەی هەڵگرتنی قەدەخەی هاتووچۆ و رایدەگەیێنێت، ئەگەر وڵاتان قەدەخەی هاتووچۆ هەڵبگرن، تەندروستی جیهانی دەکەوێتە ژێر مەترسییەکی جددیەوە.

د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، وڵاتان دەبێت زۆر بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن، بەتایبەت پرسی هەڵگرتنی قەدەخەی هاتووچۆ کە دەتوانرێت ئێجگار مەترسییداربێت.

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی روونیدەکاتەوە بەخێرای و لەناکاو هەڵگرتنی قەدەخەی هاتووچۆ کارەساتی لێدەکەوێتەوە بۆیە دەبێت زانستییانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت.

د. تێدرۆس دەڵێت، با وڵاتان ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییانیان بکەن بەڵام تکایە زوو بڕیارمەدەن بۆ ئەوەی قەدەخەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت چونکە ئەگەر ئەم بڕیارە بدرێت کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە زۆر زەحمەت دەبێت.

Back to top button