ھاككردن كێشەی دیپڵوماسی لە نێوان دوو زلھێزی جیھان دروست دەكات

خواكوڕك

‎دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریكی ڕایانگه‌یاند، ڕوسیا ده‌ستیوه‌رداوه‌ته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ ڕێگه‌ی هاككردنی ئیمه‌یڵه‌كانی كۆنگره‌ی نیشتیمانی پارتی دیمۆكراته‌كانه‌وه‌، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵێك سزای ‌چاوەڕوان نەكراوی بە سەر ڕوسیادا سه‌پاند له‌وانه‌ش ده‌ركردنی 35 دیپلۆماتكاریی ڕووسی.

‎هه‌واڵگری ئه‌مریكا، تا “ئاستێكی باڵای دڵنیایی” پێیانوایه‌ كه‌ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی نهێنی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، پێشتر روسیاش تۆمه‌ته‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ره‌تكردبوه‌وه‌.

‎ئەو ڕاوێژكارەی ترامپ ده‌ڵێت، “یه‌كێك له‌و پرسیارانەی ئێمه‌ هه‌مانه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆچی ئه‌م بابه‌ته‌ وا گه‌وره‌ كراوه‌؟ من مه‌به‌ستم ئەویە بۆ 35 دیپلۆماتكاری رووسی دەركراون ڕێگەی كاركردنیان لێگیراوە وەكو دیپڵۆماتكار ؟”.

‎ئاماژەدان بە ڕاپۆرتێكی رۆیتەرز ‎، سین سپایسه‌ر سكرتێری رۆژنامه‌وانی داهاتووی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندوووه‌، “تره‌مپ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.” ‎وتیشی “پێموایه‌ شتێكی دادپه‌روه‌رانه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌زانین كێ بووه‌، ڕه‌نگه‌ وڵاتێكی دیكه‌ بووبێت. من ئه‌شزانم خه‌ڵكی دیكه‌ش نازانن ڕوسیا بووه‌ یان نا، بۆیه‌ ئێمه‌ ناتوانین له‌وه‌ دڵنیابین.”

‎پێشتر تره‌مپ ئاماژه‌ی‌ رایگه‌یاندبوو، “هه‌موو كۆمپیوته‌رێك ئه‌گه‌ری هاككردنی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س شتێكی گرنگی هه‌یه‌ با بینوسێت و به‌شێوازی كۆن له‌ڕێگای پۆسته‌وه‌ بینێرێت”.

‎ئیداره‌ی ئۆباما ده‌یه‌وێت پێش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما له‌ 20ی مانگی كانوونی دووه‌می داهاتوودا رێوشوێنی توند بۆ سزادانی ڕوسیا كارابكات و رێوشوێنه‌كان سزای ئابووری و چاودێری دیپلۆماتی و هێرشی ئه‌له‌كترۆنی له‌خۆده‌گرێت.

هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئۆباما له‌ كۆشكی سپی ده‌یه‌وێت رێوشوێنه‌كان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی وادابێت كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی نه‌توانێت سزاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

Back to top button