لە دێرەزوور داعش هێڕشی کردە سەر سوپای سوریا گوندێکی داگیرکرد

دوای ئەوەی داعش لە ناوچەی مەلا عەبدولای سەر بە کەرکووک کاتژمێر ١:٠٠ هێڕشی کردە سەر هێزە عێراقیەکان بە هۆیەوە پۆلیسێکی فیدرالی عێراقی کوژرا، هاوکات لە دێرەزوری سوریا هێڕشی دەست پێکرد.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک داعش دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ هێزەکانی سوریا گوندێکی نزیك دێرەزوری  داگیر کرد.

 

سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکراشی کرد کە لە رووبەڕوو بونەوەکەدا ژمارەیەک سەربازی سوریا و چەکداری داعش کوژراون.

Back to top button