موباره‌ك هه‌ڕه‌شه له قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات

خواكوڕك
هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، داوای كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت، “پێویستە کارەبای قەزای چەمچەماڵ ٢٤ کاتژمێر بەردەوام بێت بە بێ دابڕان”.
عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ هۆكاری دابین كردنی به‌رده‌وامی كاره‌با بۆ قه‌زاكه‌یان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و پرۆژه به‌هه‌مهێنه‌رانه‌ی غازی سرووشتی له ده‌ڤه‌ره‌كه بوونی هه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی ده‌ڤه‌ره‌كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕی داعش.
پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری گاز و نه‌وتی كۆمپانیاكانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه، كه‌هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمپانیای دانا گاز، كه كۆمپانیایه‌یكی كه‌رتی تایبه‌تی سعودی – به‌ریتانیه.
شه‌وی رابردوو 2/1/2017 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای (ماس) و دوو بۆمبی ئار بیجی ده‌ته‌قێنن و پاشان بۆ شوێنێكی نادیار راده‌كه‌ن، قایمقامی قه‌زاره‌كه‌ش ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره تۆمه‌تبار كرد.