نرخی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌رزبۆوه‌

نرخی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 13ی‌ نیسانی‌ 2020 به‌رزبۆونه‌وه‌ی‌ تۆماركرد، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا به‌هۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان نرخی‌ نه‌وت به‌ته‌واوی‌ دابه‌زیبوو.
رویته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ نرخی‌ نەوتی برێنت بە ٣٢ دۆلارو ٨٠  سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٣ دۆلارو ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ یه‌ك شه‌ممه‌، رخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت به‌ 31 دۆلار و 82 سەنتە، هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 23 دۆلار و 21 سەنتە
Back to top button