7 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەڵەبجە چاكبوونەوە

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگەیاند، حەوت تووشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ تاقیگەی پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا لە هەڵەبجە كەوتەكار.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بەكۆرۆنا ئامێرە پزیشكیەكان تیایدا جێگیر ئەكرێت.

 

Back to top button