كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ھەرێمی کوردستان، ره‌وشی کەشوھەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو کردەوەو به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش ئاسمان هه‌وری ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران هه‌یه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییهكانىش ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.
هه‌روه‌ها کەشناسی ھەرێم ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێشه‌ممه 14ی نیسان، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.