بوومەلەرزە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هەرێمی کوردستانی هه‌ژاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان زانیارى لەبارەی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆی چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه>
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاتژمێر 2:19 به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.05 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و به قوڵایی 10 کیلۆمەتر هەرێمی کوردستانی هەژاندوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى دیكه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كاتژمێر 2 و 19 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به كاتى هه‌ولێر، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.5 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر و به قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر، هه‌روه‌ها له دووریى 29 كیلۆمه‌تر له کۆیە و لە دووریی 41 کیلۆمه‌تر لە چەمچەماڵ ڕووی دا.