ئەنجامی 12 پشكنین لەڕاپەڕین نێگەتیڤ دەرچوون
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەنجامی 12پشكنینی تری تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا covid-19 لەڕاپەڕین نێگەتیڤ دەرچوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سنورەكەدا و دەستنیشانكردنی توشبوان لەڕێگەی پشكنینەوە، لەدووڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك سامپڵ لەژمارەیەك بەرپرسی باڵای حكومی و هاوڵاتیانی ناوچەكە وەرگیران، كەژمارەیان 12 هاوڵاتیبوو، خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشكنینەكان ، نێگەتیڤ دەرچوون.