پەژاك بۆ یەكێتی: جارێكی تر خیانەتان لێ قبوڵناكرێت

پەژاك لە راگەیاندراوێكدا هێرشی تووند دەكاتە سەر یەكێتی و دەلێت خیانەتان كرد و هەروەها دەشلێـ” مستەفا سەلیمی لە شارۆچكەی پێنجوون رادەستی ئێران كراوەتەوە”.

لە راگەیاندراوێكدا پارتی ژیانی ئازادی پەژاك راگەیاندووە” بابەتی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە ڕەهەندێکی دڵتەزێنی بەخۆیەوە گرتووە، ئەویش دوای ئەوەی لە زیندانی سەقز هەڵات بۆ ئەوەی گیانی خۆی رزگار بکات، لە لایەن ئاسایشی پێنجوێنەوە ”بەشێوازێکی نامرۆڤانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ کراوە، هەروەها دەشلێـ”ئەم کردەوە هەم لە بواری مرۆڤایەتیدا، هەم لە بواری نەتەوایەتیدا تاوانە و تاوانێکی بچووک و ئاسایی نییە کە هەم وەک مرۆڤ، هەم وەک کورد مایەی قەبووڵکردن بێت“.

هەر لە راگەیاندراوەكەی پەژاك دا هاتووە”کاردانەوەی بەرفراوانی گەلەکەمان لەم رووداوەدا، نیشانی دا کە ئیدی هاوکاری لەگەڵ داگیرکەران و خیانەت وەک پێشتر قەبووڵ ناکرێت و هەر کەس و لایەنێک پێویستە بە کرداری خۆیدا بچێتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دوێنێوە ئەنجامدەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەکێتی ناوی هەر کەس و لایەنێکیان زڕاندووە کە باسی لە رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی لە لایەن ئاسایشی یەکێتی و گرووپە خیانەتکارەکەوە بە ئێران کردبێت.

Back to top button