دۆناڵد تره‌مپ سوپاسی پوتین و بن سه‌لمان ده‌كات

دوایی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت رووی له‌ دابه‌زین كرد ئێواره‌ی دوێنێ سه‌رۆكی رووسیا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێنشینی سعوودیه‌ گفتوگۆیان سێ قۆڵیان كرد له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ رێككه‌وتن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن كۆشكی سپی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ تره‌مپ به‌ جیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ پوتین و بن سه‌لمان ئه‌نجامداوه‌.

دۆناڵد تره‌مپسه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا، و ‌شازاده‌ محەمەد بن سه‌لمان-ی جێنشینی سعوودیهی كرد به‌ بۆنه‌ی رێككه‌وتن له‌ باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.

دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌، 12-4-2020، ئۆپیك پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) گەیشتنە رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخەکەی.

 

Back to top button