قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر: ره‌تی ده‌كاته‌وه له هه‌ولێر دابه‌شكردنی غازی ماڵان گرفتی تێكه‌وتبێت
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یێندرا، چه‌ند میدیایه‌كی سنوری سلێمانی وایان راگه‌یاند كه كێشه بۆ كۆمپانیاكانی هێنانی غاز بۆ هه‌ولێر دروست بووه، له به‌رامبه‌ردا قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ گرفتێك دروست نه‌بووه و هه‌واڵه‌كان دورن له راستی.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه له‌ئێستادا غازی شل له كارگه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ولێردا هه‌یه و غاز فرۆشه‌كانیش له كۆڵانه‌كانی شاردا دابه‌شی ده‌كه‌ن، هیچ گرفتێك بۆ دابه‌شكردنی غاز دروست نه‌بووه.
قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتیشی هیچ گرفتێكی ئه‌و كۆمپانیایانه نیه كه غازی شل بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كه‌ن و باسی له‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێك هه‌بێت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام غاز بۆ هه‌ولێر دێت.