وه‌زیری ته‌ندروستی له 24 كاتژمێری رابردوو هیچ حاله‌تێكی تووش بوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌کراوە
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه هه‌ڕه‌شه له جیهاندا ده‌كات تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 330 كه‌س تووشی كۆرۆنا بووه، پێشتر به‌رپرسانی هه‌رێم رایانگه‌یاند بوو كه كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له ژێر كۆنتڕۆلدایه، له‌م چوارچێوه‌یه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو هیچ كه‌یسێكی تووشبوو به كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه له كاتێكدا ئه‌مڕۆ 1792 پشكنینی كۆرۆنا ئهنجامبدراوه
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاندووه كه ناكرێـت به‌م هه‌واڵه سه‌رجه‌م رێ و شوێنه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت و بڵێین له‌مه‌ترسی دوركهوتووینهتهوه، به‌ڵكو ده‌بێت زیاتر خۆ بپارێزین.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 330 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 168 کەس چاکبوونەتەوە و 4 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.