نێوەی تیمە پزیشکیەکەی نەخۆشخانەیەکی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنـا بوون

 

تیم ڕۆجرسۆن یەکێکە لەو پزیشکانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ئەمڕۆ دووشەممە گوتی لە ڕێگای پشکنینەکان ئاشکرا بووە نیوەی تیمە پزیشکیەکەی نەخۆشخانەی ڕۆبال غوێنتی شاری نیۆیـۆرت لە وێـڵز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنـا بوون و نەخۆشخانەکە بە دەست قەیرانی دامەزراندنی کارمەندی نوێ دەناڵێنیت ،

ڕۆجرسۆن ئاماژەی دا هەر چەندە ڕێوشوێنی پێویست گراوەتەبەر لە نەخۆشخانەی شاری وێـڵز بەڵام بەرکەوتنی تیمە پزیشکیەکە بەردەوامە بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبوان و ئێسـتا نزیکەی 50 % ی تیمی ڕاوێژکاری بەشی فریاکەوتن و هەمان ڕێــژەی پەرستاران تووشی ئـەم ڤایرۆسە بوون ،

س : الغــد برێس

Back to top button