داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق لە داقوق چوار ئەفسەری رفاندون و شەڕو پێکدادان بەردەوامن
دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوو داعش چەندین جار هێرشیکردە سەر هێزە عێراقیەکان لە ناوچەی داقوق نیوەڕۆی ئەمڕۆ داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکورک کەمێك بەر لە ئێستا لەسنوری داقوق تیرۆریستانی داعش ٤ئەفسەری هەوالگری سوپای عێراقیان لەسنورەکە ڕفاند ئێستاش شەڕێکی قورسە لەسنورەکە
سەرچاوەی زانیاریەکە ئاشکراشی کرد کە لە ئێستادا شەر و پێکدادن بەردەوامە و. زیانەکان نەزاندراون