كۆتایی هاتنی سەدەیەك ملكەچی

خواكوڕك

پڕۆفیسۆر دیڤید پۆلۆك لە ‏(Washington Institute) له‌ توێژینەوەیەكیدا تایبەت به‌ پرسی كورد و نەخشەسازییەكانی ڕێكەوتنی (سایكس – پیكۆ) ئاماژە بەوە دەكات، “چۆن رێككەوتنی سایكس پیكۆ لەماوەی 100 ساڵەدا كوردستانی دابەشكردووە و بە درێژایی ئەو سەدەیەش كورد لەهەر چوار پارچەی كوردستان خەباتی كردووە بۆ ئەوەی ئەو مافە زەوتكراوەی كە ئەو سنوورە دەستكردانە بەسەریدا سەپاندووە، بەدەستی بھینیتەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە هەموو جیهان دەڵێت، “كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لەجیهاندا، لەوانەیە وەك نەتەوەی بێ دەوڵەت تامیلەكان لەهیندستان و سریلانكا و پاكستان ئەوانیش وەك كورد بێ دەوڵەت بن، بەڵام نەتەوەیەك كە ماوەی 100 ساڵە هەوڵدەدات سنوورەكانی سایكس پیكۆ بسڕێتەوە، یان لانیكەم لاوازیان بكات، ئەوە نەتەوەی كوردە و ئەم پرسەی كردۆتە گرنگترین پرسی ئیتنی لەئاستی جیهانی هاوچەرخدا”.

پڕۆفیسۆر دیڤید پۆلۆك سه‌باره‌ت به‌ ده‌ره‌نجامی خه‌باتی گه‌لی كوردیش ده‌ڵێت، “بۆیە كات ھاتووە بۆ دیزاینێكی نویی دووبارە دارشتنەوەی ئەو نەخشانەی كە ئەتنیكەكان بە درێژای میژوودا تێدا ژیاون و جوگرافیای ئەو شوینانەش جگە لەوان جێگەی كەسی تری تێدا نابێتەوە”.

Back to top button