كۆرۆنا گەیشتە زیندانەكانی توركیا

لە لێدوانێكی وەزیری دادی توركیا ڕایگەیاند كە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە زیندانەكانی توركیا و بەو ھۆیەوە ٣ زیندانی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە

عەبدولحەمید گوڵ دەڵێت ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە پێنج زیندان و لە ئێستا ١٧ تاوانبار توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت

وەزیری دادی توركیا دەڵێت ١٣ توشبو باری تەندروستیان باشەو ئەوانەی دیكەش گوازراونەتەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی تەواوی زیندانەكانی دیكەو دۆخەكەش كۆنتڕۆڵ كراوە

Back to top button