22 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

بەرێوەبەری تەندروستی هەولێر ، د.دلۆڤان محەممەد فەتاح   لە لێداوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین 22 هاووڵاتی شاری هەولێر کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوون ، بە تەواوی باری تەندروستیان جێگیرەو ڕەوانەی ناو بنەماڵەکانیان کراونەتەوە .

 

هەموو 22 کەسەکە پشکنینی کۆتایی ڤایرۆسی کۆڤید 19 یان بۆ کراوە و ئەنڤامئ گشتییان نێگەتیڤ دەرچووە .

 

بە پێی ئەو ئامارە کۆی گشتی چاک بوونەوەکان گەیشتۆتە 74 کەس

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۷٤) کەس.
  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۱۳ی نیسانی ۲٠۲٠

Back to top button