ده ئـامۆژگـاری له پـه روه رده ی منـداڵانـدا

خواكوڕك
یه‌كێك له‌ ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی ته‌ندروستی عه‌قڵی له‌ ولاَته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌ سه‌ر په‌نجا باوك و دایك كرد ، ئه‌وانه‌ی له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنابوو، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی ده‌ستخستنی باشترین ئامۆژگاری و رِونكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و باوك و دایكانه‌ی ده‌یانه‌وێ په‌روه‌رده‌یه‌كی بالاَی منداڵه‌كانیان بكه‌ن و گرنگیه‌كی ته‌واویان داوه‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی رِۆڵه‌كانیان ، لێره‌دا باشترین ئامۆژگاری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ رِوون ده‌كه‌ینه‌وه.

یه که م / ده‌ربرِینی خۆشه‌ویستی بۆ منداڵه‌كان زۆر گرنگه‌و كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆیی هه‌یه‌ ، تاوه‌كو هه‌ست به‌ ئارامی و دڵنیایی و پشت و په‌نای رِاسته‌قینه‌ی دایكان و باوكان بكه‌ن ، وه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر دایكان و باوكان . چه‌ندێ بۆیان رِه‌خسا ده‌ستخۆشی و گرنگی تایبه‌تی خۆیان بۆ رِۆڵه‌كانیان نوێكه‌نه‌وه‌و ده‌رببرِن

دووه م / ئامۆژگاری : پێویسته‌ له‌ ئامۆژگاریكردندا دایكان و باوكان هاورِابن له‌گه‌ڵ یه‌كدا و جیاوازی له‌ بۆچونه‌كانیاندا نه‌بێت ، هه‌ندێ بنه‌مای سه‌ره‌كی ئامۆژگاریكردن دابنێن به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر سزادانیان . له‌به‌رچاوی كه‌سانی تردا

سێیه م / به‌سه‌ر بردنی هه‌ندێ له‌ كاته‌كان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا ، پێویسته‌ له‌سه‌ر دایكان و باوكان كاتێكی تایبه‌تی دانێن بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ رِۆڵه‌كانیاندا یا په‌روه‌رده‌و فێركردنی هه‌ندێ به‌هره‌ی به‌سوود ، وه‌ك چێشت لێنان یا . چاكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ….. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته‌ مندالاَن ببرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ تاوه‌كو هه‌ندێ له‌كاته‌كان له‌ سه‌یرانگاو گۆرِه‌پان و شوێنه‌ سوود به‌خشه‌كاندا به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر به‌رن

چواره م / جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یی نێوات دایكان و باوكان ، چونكه‌ دڵسۆزی و رِێزگرتن له‌نێوان دایكان و باوكاندا ژینگه‌یه‌كی ئارام له‌نێوان سه‌رجه‌م خێزاندا به‌رهه‌م دێنێ

پێنجه م / رِونكردنه‌وه‌ی رِاست و هه‌ڵه‌ بۆ منداڵه‌كان ، وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر باوكان و دایكان منداڵه‌كانیان فێری به‌ها بنه‌رِه‌تیه‌كان و رِه‌وشته‌ بالاَكان بكه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێری به‌رپرسیارێتی خێزان و مامه‌ڵه‌ی رِاست و دروست و نه‌رمی كه‌سانی تریان بكه‌ن

شه شه م / رِۆچون له‌ رِێزگرتنی دولایه‌نه‌دا ، پێویسته‌ رِێزگرتن و به‌هه‌ند گرتنی كه‌سایه‌تیه‌كان ببێته‌ كالاَی بالاَی خێزان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامان ئه‌م چه‌مكه‌ په‌یرِه‌و كه‌ن ، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه‌كی كرد پاساوی بۆ . بێننه‌وه‌ ، هه‌ر به‌ڵێنێكیان پێدا پێویسته‌ بۆی جێبه‌جێ بكه‌ن

حه وته م / گوێگرتن له‌رِای منداڵه‌كان كاتێ پێویستیان به‌ ده‌ربرِینێك ببێت بۆ كارێكی تایبه‌ت به‌ خۆیانه‌وه‌ ، پێویسته‌ دایكان و باوكان ژینگه‌یه‌كی وای بۆ بخولقێنن به‌ ئارامی رِای خۆیان ده‌ربرِن و ئه‌مانیش چه‌ند بتوانن له‌گه‌ڵیدا رِێگه‌چاره‌ بدۆزنه‌وه ‌

هه شته م / رِاوێژ كردن و گوێگرتن لێیان ، پێویسته‌ له‌سه‌ر دایكان وباوكان رِاكانیان به‌ هێمنی و كه‌م كورت به‌ رِۆڵه‌كانیان بگه‌یه‌نن ، وه‌ ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ له‌ بۆئاوا حاڵه‌تێكی تر خۆیان بتوانن رِێگه‌چاره‌ی گونجاوتر . بدۆزنه‌وه‌ بۆ كاره‌كان

نۆیه م / پابه‌ند بوون به‌ رِاستیه‌كان و وه‌ك مرۆڤ و منداڵ رِوانین بۆ رِۆڵه‌كانیان ، پێویسته‌ چاوه‌رِوانی هه‌ڵه‌و هه‌ندێ جار كاردانه‌وه‌ له‌ رِۆڵه‌كانیان بكه‌ن ، به‌تایبه‌تی تا به‌ره‌و گه‌وره‌ بوون بچن و كاریگه‌ری ده‌ورو به‌ریان له‌سه‌ر زیاد ده‌بێت

.ده یه م / گیانی سه‌ربه‌خۆیی و برِیاردان و به‌رپرسیارێتی له‌ منداڵه‌كانیاندا زیندوو كه‌نه‌وه‌ ، به‌مه‌ش ژینگه‌یه‌كی پرِ له‌ دڵسۆزی و رِاسگۆیی دروست ده‌بێت

 

سه‌رچاوه‌/ پێگه‌ی QARAZADA

Back to top button