بەرپرسێکی یەکێتی : لە ئاست ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی هەڵوێستمان دەبێت

 

قادر حەسەن : قەبوڵکردنی ئەو ناحەقییە لای شۆڕشگێرانی یەکێتی واتە کۆتایی ئەو حزبە

 

قادر حه‌سه‌ن، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی لە لێداوێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان داوا دەکات زۆر بەزوویی لێژنەیەک لەبارەی بابەتی چۆنیەتی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران و دواتر لەسێدارەدانی پێکبهێندرێت و جەختیش دەکاتەوە کە ”ئەگەر دەرکەوت یەکێتی“ لە پشت ئەوکارەیە ، ئەوان بێدەنگ نابن و هەڵوێستی تایبەتیان دەبێت .

هەڵویستی چەند بەرپرسێکی یەکێتی لەمبارەوە لە کاتێکدایە هەوڵەکانی ئەنجامدەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەکێتی بۆ شاردنەوەی تاوانی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران کە ئاسایشی پێنجوێن ئەم کارەی کردووە، بێجگە لەوەی حزب و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان ناڕەزایی بەرامبەر ئەو کردەوە قێزەونە دەردەبڕن ، لەنێوخۆی یەکێتیش کاردانەوەکانی ناڕەزایەتی رووی لە زیاد

 

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت ”من وه‌ك كادیرێکی یه‌كێتی و بەناوی شۆڕشگێره‌كانی یه‌كێتیش، پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر كرابێت، ئەوا هەڵوێستی تایبەتیمان دەبێت .

لە کۆتاییدا دەڵێت بەکام ویژدان مرۆڤێک 17 ساڵ زیندانی کرابێت ڕادەستی بکەنەوە

Back to top button