کاردانەوەی باوکی نێیمار لەسەر پەیوەندی دایکی نیمۆ لەگەڵ گەنجێکی 22 ساڵ !

دوای ئەوەی میدیا جیهانییەکان و سۆسیال میدیا هەوڵ و وێنەی خۆشەویستە تازەکەی دایکی نێیمار جۆنیۆریان بڵاوکردەوە.

بەگوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماڕکا، کە باسی خانەوادەی نێیمار دەکات و بەسەیر و سەمەرە ناوی دەبات بڵاویکردوەتەوە کە ئەو خێزانە و مامەڵەی نێیمار کە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهانی تۆپی پێ زۆر سەیرە، دایکی خۆشەویستە تازەکەی زیاتر لە 33 ساڵ لەخۆی بچووکترە، نێیماریش پیرۆزبایی لە دایکی کردوە و هەر خۆشی هەموو ساڵێک لە کاتی یادی لەدایک بوونی خوشکەکەی یانەکەی بەجێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە تا لەگەڵی ئاهەنگ بگێڕێت و ئەمجارە باوکی نێیماریش سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی وێنەکانی هاوسەری پێشووی و خۆشەویستە تازەکەی پیرۆزبایی و پشتگیری خۆی ڕاگەیاند.!

جێی ئاماژەیە، باوک و دایکی نێیمار لەیەک جیابووینەوە بەڵام پەوەندی نێیمار جۆنیۆر لەگەڵ ئەندامی خێزانەکەی و دایکی و باوکی ئاساییە و خۆی بەهۆی سامانەکەی توانیویەتی هەمووان لە لنزیک خۆی بهێڵێتەوە.

Back to top button