هەدەپە: مستەفا سەلیمی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە

پارتی دیموکراتیی گەلان(هەدەپە) هەڵوێستی خۆی لەبارەی کەیسی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی ڕتگه‌یاند و دەڵێ سەلیمی رادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پارتی دیموکراتی گەلان دەڵێ”بەداخەوە ئەو هەواڵەمان پێگەیشتووە کە مستەفا سەلیمیی زیندانی سیاسی دوای١٧ ساڵ لە زیندانەکانی ئێران هەڵاتووە و چووەتە هەرێمی کوردستان و لەوێ لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوەتەوە”.

پارتی دیموکراتیی گەلان لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بکات و ئەو کەسانەی بەشداربوونە لە ڕادەستکردنی مستەفا سەلیمی ئاشکرا بکرێن و سزای توند بدرێن.

Back to top button