ئەمریکا : پشتیوانی خۆی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دووپاتکردەوە

کۆنسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان پشتگیریی وڵاتەكەی دووپات دەكاتەوە بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان كە پارێزراو دەبێت.

کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ بەبۆنەی ساڵیادی “ئەنفال” لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمریکا پابەندە بە پشگیرییەکانی خۆی بۆ کورد و پشتیوانی خۆی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە خەمباریەکی زۆرەوە یادی قوربانیەکانی رژێمی سەدام دەکەینەوە کە ھەزاران کوردی بێ تاوانیان کوشت ودەرەبەدەر کرد، ئێمە جەخت لەسەر پابەندییەکانمان بۆ پشتیوانی کورد دەکەینەوە، هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا هەرێمی پارێزراو و دیموکرات و گەشەسەندوو دەبێت”.

ئەو پەیامەی کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كاتێكدایە ئەمڕۆ 32 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال تێدەپەڕێت كە 182 هەزار كورد لەلایەن ڕژێمی بەعس لە بیابانەكانی عێراق خرانە ژێر لمی بیابان.

 

Back to top button