هه‌ولێر : 18 تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا چاك بوونەوە

نەخۆشخانەی ڕزگاری كە ئێستە تایبەت كراوە بە تووشبووانی كۆرۆنا بڵاوی كردووەتەوە، 18 تووشبووی تر بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەیان چاك بوونەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، لە ڕاگەیەنراوێكی نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێردا هاتووە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری 18 كەس لە تووشبووانی كۆرۆنا بە تەواوەتی چاك بوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە.

باس لەوەش كراوە، ناردنەوەی ئەو 18 كەسە بۆ ماڵەوە، دوای ئەوە دێ كە پشكنینیان بۆ كرا و ئەنجامی پشكنینەكانیان نێگەتیڤ دەرچوو.

“پابەند بن بە ڕێنوێنییەكان، بۆ ئەوەی بە تەواوی بەسەر كۆرۆنا سەركەوین”، لە پەیامی نەخۆشخانەی ڕزگاریدا هاتووە.

تا ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستات 331 كه‌س تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه‌، 208 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌، چوار كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

 

Back to top button