له هه‌ولێر دهستكرایهوه به دروستكردنی شه‌قامی بازنه‌ی 150 مه‌تری و تا سه‌ری ساڵ به‌شێك له شه‌قامه‌كه ده‌كرێـته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا راگه‌یێندرا، به‌هۆیه‌وه كاركردن لهسهرجه پڕۆژه خزمه‌ت گوزاریه‌كان وه‌ستا، به‌ڵام دوو رۆژە كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری ھەولێر دەستیپێكردوەتەوە. بڕیارە بۆ كۆتایی ئەمساڵ بەشێكی پڕۆژەكە بكرێتەوە.
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی ھەولێر له‌باره‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه راگەیاند: “وەك پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتووچۆ، كۆمپانیای جێبەجێكار كارەكانی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری راگرتبوو، دوو رۆژە دەستیان بەكاركردووەتەوە و بەمەرجێك كە كارمەند و كرێكارەكان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، بۆ ئەم مەبەستەش دەمامك و دەستكێشیان پێدراوە”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت: تائێستا 60%ی كارەكانی پڕۆژەكە ئەنجامدراوە، لە پلانماندایە بۆ كۆتایی ئەمساڵ بەشێكی پڕۆژەكە تەواو بكرێت، كە زیاتر لە 7 كیلۆمەترە”.
پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی ھەرێمی كوردستان و تاڕادەیەكی زۆر گرفتی ھاتووچۆ لە شاری ھەولێر چارەسەر دەكات.