كونسولی چین 40 هه‌زار ماسك پێشكه‌ش به‌ ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی چین له‌ رێگای كونسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی هاووكاری ته‌ندروستی گه‌یانده‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌  كونسولخانه‌ی چین له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌یان كردوو له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا 40 هه‌زار ماسكیان پێشكه‌شی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ كرد و هه‌روه‌ها كونسولی چین سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی ته‌ندروستی دژ به‌كۆرۆنا.
نی رۆچی، كونسوڵی چین لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ 40 هەزار ماسكی خۆپارێزییان پێشكەشی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە كردووە و ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم هەنگاوی زۆر باشی ناوە بۆ هەنگاوەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا.
لا خۆشیه‌وه‌ به‌رپرسانی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی چینیان كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو هاوكاری هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.
Back to top button