یاسای بووجه‌ی عێراق یه‌كه‌م هه‌نگاوی دژی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرت

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌مه‌ 3/1/2017 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕه‌ نه‌وته‌ زیاتر ده‌نێرێت كه‌ له‌ یاسای بووجه‌ی عێراق هاتووه‌.

یاسای بووجه‌ی عێراق كه‌ له‌ مانگی 12 ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا و ماده‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌شه‌ بووجه‌ی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ماوه‌ی كاتژمێرێكدا به‌ ناڕوونی تێپه‌ڕێنرا.

حەیدەر عەبادی له‌میانی ووتاره‌كه‌یدا ده‌شڵێت، پێویسته‌ له‌ماوه‌ی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا نه‌وتی خۆی له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ بفرۆشێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌یاسای بووجه‌ی عێراق.

عه‌بادی له‌ به‌شیكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا به‌ئاماژه‌دان به‌ جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه‌ ووتی، رێگە نادەن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكانی بەكار بهێنرێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئێران و سه‌ردانه‌كه‌ی مالكیش ده‌ڵێت، داوا لە وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌كه‌م سەروەری خاكی ولاتەكەم بپارێزن‌ و پێشلێی نەكەن.

Back to top button