كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر: له ساڵرۆژی ئه‌نفالی گه‌لی كورد دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندین به پشتگیری كردنی هاووڵاتیانی كوردستان
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 32 ساڵ به سه‌ر تاوانی به‌دناوی ئه‌نفال كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، له په‌یامه‌كه‌یدا رایگەیاند، پابەند دەبن لە پشتگیرییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها مونسلوخانهی ئه‌مریكا له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه: ئەمرۆ ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالە کە لە دژی خەڵکی کورد ئەنجامدرا، بە خەمباریەکی زۆرەوە یادی قوربانیەکانی رژێمی سەدام دەکەینەوە کە ھەزاران کوردی بێ تاوانیان کوشت و دەرەبەدەر کرد”.
روونیشیکردووەتەوە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەسەر پابەندبوونی دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابوون لە داھاتوویەکی پارێزراو و دیموکرات و گەشەسەندوو”.
ئەنفال بە ھەشت قۆناغ، کوشتنی 182 ھەزار كەس و ھەروەھا وێرانكردنی چوار ھەزار و 300 گوندی لێكەوتەوە.
ئەنفال پڕۆسەیەكی گشتگیربوو بۆ لەڕیشەوە ھەڵتەكاندنی نەتەوەی كورد، ئەو شاڵاوە لە نۆی شوباتی ساڵی 1988 دەستیپێكرد و لە 6ی ئەیلولی ھەمان ساڵیش كۆتایی پێھات.