گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نوێكرایه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ساڵه‌ رابردوو به‌ هۆی قه‌یرانی دارایی و دانه‌مه‌زرانی فه‌رمانبه‌ری نوێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێدرا له‌ رێگای گرێبه‌ست سود له‌ تاوانی چه‌ند ده‌رچوویه‌كی زانكۆ و په‌یمانگاكان ببینێت، له‌ ئێستادا گرێبه‌سته‌كه‌یان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، وه‌زیری ته‌ندروستیش ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمی کوردستان بڕیاری دا گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی نوێ بکرێنەوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ڕاگەیاند: “سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، سەرجەم کارمەندانی گرێبەست بە گرێبەستی ئاسایی و ئەوانەشی ناسراون بە گرێبەستی پەرەپێدان، نوێ کرانەوە”.

وەزیری تەندروستیحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  “لەم ڕۆژانە لە وەزارەتی دارایی فەرمانی تازەکردنەوەی گرێبەستەکانیان بۆ ڕەوانە دەکرێ، دواکەوتنی نوێکردنەوەکە پەیوەندی بەو دۆخە هەبوو کە دەوام نەبوو، لەم ڕۆژانە فەرمانەکە دێتەوە و مووچەکانیشیان بۆ خەرج دەکرێت”.

هه‌روه‌ها د. سامان به‌رزنجی راشییگه‌یاندووه‌ كه‌ پێش دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی کۆرۆنا، حکوومەت پلانی هەبوو بۆ دامەزراندنی گرێبەستەکان، بەڵام ئێستا دۆخەکە زەحمەت بووە هەر کات دۆخەکە ئاسایی بێتەوە، ئەوە کار بۆ هەمیشەیی بوونیان دەکرێ”.

Back to top button