له‌قه‌ره‌ته‌په یه‌كه‌م حاله‌تی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاله‌تێكی تووش بوون له ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرا ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش رووبه‌رووی ئه‌و په‌تا جیهانیه بوونه‌وه‌و میدیا عێراقیه‌كان ئاشكرایانكرد بۆیه‌كه‌م جار له سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌یی ناوچه كوردستانیه‌كانی دره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان تووش بوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا.
میدیا عێراقیه‌كان له زاری د. سەرمەد حاجی یونس، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی خانەقین رایانگه‌یاندووه كه”ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گوندی کەشکەوڵی سەر بەناحیەی قەرەتەپە، تۆمارکراوە کە ژنێکی تەمەن 39 ساڵانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو توشبوە پێش چەند رۆژێک سەردانی پارێزگای کەرکوکی کردوە، ڕەنگە بەرکەوتنی لەگەڵ توشبوانی ئەو پارێزگایەدا هەبوبێت.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی خانەقین باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا خانەودەکەی لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەی لەو گوندەدا دەژین بەتەواوەتی کەرەنتینە کراون و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.