گۆڕان ئارپێچیشی بەیەكێتی وەنا
خواكوڕك
لەلایان چەند چەكدارێكەوە شەوی رابردوو هێرش دەكرێتە سەر وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ و قایمقامی قەزاكەش دەلێت گومان هەیە گروپێكی سەر بەگۆڕان ئەوە هێرشی ئەنجام درابێتو دەلێت، تاقمێکی نێو بزووتنەوەی گۆڕان دەیانەوێت ئارامیی ناوچەکە تێک بدەن.
لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، شەوی ڕابردوو، دوو گوللە (ئاڕپیجی) ئاراستەی وێستگەی کارەبای (ماس) لە چەمچەماڵ کراوە. لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە 3\1\2017، ئامانج جەباری، قایمقامی چەمچەماڵ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ئەو دوو مووشەکە بە وێستگەی کارەبای (ماس)ەوە نراوە گومان دەكرێت لەلایان گروپێكی ناو گۆڕان ئەنجام درابێت.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرپرسی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەکە، لە نووسینێکیدا کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ڕای گەیاندووە: ”پێویستە کارەبای قەزای چەمچەماڵ بەبێ دابڕان، 24 کاتژمێر بەردەوام بێت“. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە نیوەی کارەبای هەرێمی کوردستان بە کەرکووکیشەوە ”بە گازی سرووشتیی چەمچەماڵ بەرهەم دەهێندرێت“ و وێستگەی کارەبای 1200 مێگاواتی لە شارۆچکەکەیان دروست کراوە و چەمچەماڵیش بە گوندەکانیەوە ”پێویستی بە 90“ مێگاوات کارەبا هەیە.
بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو گروپە چەكدارەی گۆڕان لە چەمچەمان ئەمە بۆ چەندین جارە هەرەشە لە كۆمپانیاكانی بواری نەوت و غاز و وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ دەكەن، لە تەقاندنەوە و رێگری كردن، بەڵام ئەمە هەموو جارێك دووبارە دەبێتەوە. سەرچاوەیەكی ناو یەكێتیش دەلێت ئەم هەرەشانە هەرەشەی راستەوخۆی گۆڕان لە یەكێتی ئەو ئارپێچیانەی بە وێستگەی كارەبا نراوە، لەلایان خودیی گۆڕانەوە بووە نەك گروپێكی دەرچوو لە سیاسەتی گۆڕان.