گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر: تا ئێستا 122 شوێن له هه‌ولێر به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس رشێندراون و به‌رده‌وامین له رشاندنی ته‌واوی هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنتڕۆلكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا هه‌وله‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن بۆ كۆنترؤلكردنی ته‌واوه‌تی ڤایرۆسه‌كه له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌مڕۆ تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەماوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا 122 شوێنیان لە هەولێر و دەوروبەری رشاندوە.
له‌و باره‌یه‌وه رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر تائێستاش تیمەكانیان بەردەوامن لە رشاندنی شوێنە گشتی و تایبەتییەكانی هەولێر و دەوروبەری و بەوهۆیەشەوە 122 شوێن رشێنراون.
گوته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند “بەر لە قەدەغەی هاتوچۆ، بازاڕە گشتییەكانی وەك سەنتەری بازاڕ و لەنگەی كۆن و تازە رشێنران، دواتریش لە قۆناغی قەدەغەی هاتوچۆدا لە گەڕەكە میللییەكانی شاری هەولێرەوە دەستمانپێكرد و ئەوانیش كۆتاییان هات، دواتر لەكاتی سەرهەڵدان و كەرەنتینەی گەڕەك و شوێنەكانی هەولێر و دەوربەری، تیمەكانمان دەستیان بە رشاندنی هەریەك لە كۆمەڵگەی سێبیران و گەڕەكی كارێزان و كانی گەنی و 121 ی گوڵان و 21ی بانكیش كرد”.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی راشیگەیاند، كۆمپانیای SPA كە كۆمپانیایەكی خۆماڵییە، دەرمانی هایدرۆكلۆرید سۆدیۆمی دژە ڤایرۆسی بێ بەرانبەر بۆ دابین كردون و كۆمپانیای GFRیش دوو ئامێری رشاندنی گەورەی بێ بەرانبەر پێداون.