وەزارەتی تەندروستی: لە٢٤ کاتژمێری رابردوو تەنها کەسێک لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بووە
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوی ژماره (50)ی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، له ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا تهنیا یهك كهس تووشی كۆرۆنا بووه. به گوێرهی ئهو ئهنجامه له 48 كاتژمێری رابردوودا ئهوه یهكهم حاڵهته تۆمار كرابێت، بهو پێیهی له راگهیهندراوی ژماره (49)دا وهزارهتی تهندروستی رایگهیاندبوو، هیچ حاڵهتێكی تووشبوو به كۆرۆنا له ههرێم تۆمار نهكراوه.
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (50)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (7386) هاووڵاتی بوون لە (30) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1158) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (390) لە هەولێر، (54) لە سلێمانی، (690) لە دهۆك، (6) لە گەرمیان، (18) لە راپەرین، و (6228) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (170) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1196) پشکنین ئەنجام دراوە، (411) هەولێر، (481) سلێمانی، (304) دهۆك.
ئەنجام یەك تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
* پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (65) ساڵ کە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (331) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (194) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان