هەولێر : چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە

 

دلۆڤان محەمەد فاتح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر لە لێداونیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای کرد لە دوای وەرگرتنی چارەسەر 4 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوەو گەڕاونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان .

 

هاوکات  لە ڕاگەیاندراوی بەرێوەبەری تەندروستی هەولێردا لەمبارەوە ئاماژە بەوە دەکات ، ئەو چوارکەسە پێش دەرچوونیان ، پشکینی کۆتاییشیان بۆ کراوەو ئەنجامی نێگەتیڤ دەرچووە .

 

لە کۆتاییدا هاتووە بە پێی ئامارەکان تا ئێستا لە سنووری هەولێر 78 کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چارەسەریان بۆ کراوەو باری تەندروستیان جێگیرە

Back to top button