پەیامی مستەفا کازمی بە بۆنەی یادی ئەنفالکراوانی کورد
مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی ئەنفال لە تویتێکدا بە زمانی کوردی دەنووسێت ، تاوانی ئەنفال بە دەستی ڕەژیمێکی دیکتاتۆر لە دژی کورد ئەنجام درا .
مستەفا کازمی لە تویتەکەیدا هەروەها دەنووسێت بە خەم و ئازارێکی زۆرەوە ئەو کارەساتە یاد دەکەینەوە ، کە دیکتاتۆرێک بە سەر کوردی هێناوە .
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات گەڵ سەرچاوەى شەرعیەتە و ئەو دەسەڵاتەى دەستدرێژی بکاتە سەر گەلى خۆى، شەرعیەت لە دەست دەدات. تیمارکردنى برینەکان و دروستکردنى ئایندە ئەرکى عیراقییە نیشتمان پەروەرەکانە و نابێت لە بیری کەن .