سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەو  سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی  بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ دەکات

کوڕی بەرێوەبەری ئاسایشی زاخۆ بە ناوی سیپان بە کارەساتێک گیان لە دەست دەدات

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ، ڕاستەوخۆ پرسەو سەرەخۆسی خۆی ئاراستەی شڤان سندی بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ دەکات بە بۆنەی گیان لە دەستدانی کوڕەکەی  .

 

لە پێوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێرای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بە بۆنەی گیان دەست دانی سیپانی کوڕی شڤان سندی ، لە خوای مەزن داوا دەکات روحی ئازیزیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و خوا سەبووری دڵی بنەماڵەو کەس و کاری بدات

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی، پرسە و سەرەخۆشی لە شڤان سندی بەڕێوەبەری ئاسایش زاخۆ کرد.

Back to top button