لاهور جەنگی بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەرخۆی لە بارەی دۆسییەی” مستەفا سەلیمی “خەریکی داڕشتنی سیناریۆیە
لە دوی ئەوەی مستەفا سەلیمی هاووڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێنجوێنەوە ڕادەستی ئێران کرایەوەو لە سێدارە درا ، گووشارەکانی چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە لە باشوور و رۆژهەڵات و تەنانەت لە ناوخۆی حزبەکەشییەوە وای کردووە بیر لە داڕشتنی سیناریۆ بکاتەوە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە و سڕینەوەی ئەو تاوانە .
یەکەم هەنگاوی سیناریۆکان بۆبەهێز بوونی زیاتری خۆیەتی لە ناو ئورگانە جۆراوجۆرەکانی یەکێتیدا، بۆیە هەنگاوەکانی یەکەمی سیناریۆکە بەم شێوە دەبێت .
وەک یەکەم هەنگاو بەرپرسی ئاسایشی پێنجوێن لە بەرپرسیارەتی ئێستای لادەدات ، لە ئەگەری کەم نەبوونەوەی گوشارەکان هەنگاوی دووەم دەنێت .
هەنگاوی دووەم بریتی دەبێت لە لادانی وەستا حەسەن لە بەرپرسیارەتی ئاسایشی سلێمانی ، ئەوەش بە بیانووی ئەوە دەبێت کە چۆن بە بێ گەڕانەوە بۆفەرمانی سەرکردایەتی بڕیاری ڕادەست کردنەوەی مستەفا سەلیمی دراوە .
دیارە پێش هەر هەنگاوێک جێگرەوەی بۆ دیاری کراوە ، ئەویش کەسێکە بە ناوی کاوەی ئەکرەمی وەستا گورون کە پێاوێکی ژێر فەرمان و مونەرمی لاهور جەنگییە .
ئەوەی گرینگە لێرەدا باس بکرێت هۆکاری ئەم بڕیارانە چین و دەبێت بزانین یەکێتی لە ساڵی ١٩٩٦ چۆن بە ئیزنی ئێران گەڕاوەتەوە باسووری کوردستان
لە سالی ۱۹۹٦ ئێران رێکەوتنێکی لەگەل یەکێتی واژوو کردوە، بە پێی ئەو رێکەوتنە ھەر ھاوڵاتیەکی ئێرانی بە تایبەت کوردانی رۆژهەڵاتی بیانەوێت چ لەپارتە ئۆپۆزسیونەکانی ئێران بن یان لە سنووری یەکێتی دابن لە سەر یەکێتی واجبە ڕادەستی ئێرانیان کاتەوە .
،واتە ئەو ژمارە لەکوردانی رۆژهەلات کەلەناو سنووری یەکێتی لە ساڵانی تیرور کراون هیچیان لە لایەن خودی ئێرانەوە نەبوو بەڵکوو لە لایەن دەزگای زانیاری و ئاسایشی یەکێتی تیرور کراون.
یەک لەوانە هەموو خەلکی کۆیە ئاگادارن حاجی مسیفی لەلۆفەکانی هەیبەت سوڵتان چەند پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە رۆژی روناک تیرور کرد و هیچ کەسێکیش لێپێچینەوەی لێنەکرد و بە پێچەوانەوە حاجی مەسیفی خەلات دەکرێت چونکەرێکەوتنی نێوان ئێران و یەکێتی بەو پەڕی تواناوە جێبەجێکردبوو.